وەزیری نەوتی عێراق رایگه‌یاند: رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ره‌تایی ساڵی داهاتووه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن.
سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێكی دا بۆ رۆژنامەی سەباحی عێراقی ئاشكرایكردووه حکوومەتی ناوەند هیچ گومانێکی لەسەر ژمارە و داتاکانی نەوتی هەرێمی کوردستان نییە و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كه رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ره‌تایی ساڵی داهاتووه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
وەزیری نەوتی عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت: لە دوایین سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا کرۆکی بابەتەکان لەسەر پڕۆژە بودجەی 2020 بووه و هەروەها رێوشوێنەکان بۆ دابینکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا.
غەزبان دەشڵێت: هەولێر و بەغدا پەرۆشن بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوانیان و چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بە نەوت.
روونیشیکردەوە: لەو بڕەی بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە 250 هەزار بەرمیلی لە رێگەی بەغداوە دەفرۆشێت، و رێککەوتنەکە لە دەستپێکی ساڵی داهاتوو دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.