Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 23:32

ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی عێراق به‌رزده‌بێته‌وه‌

تاوەكو ئێوارەی دوێنێ (چوارشەممە)
کوردستان TV
100%


خۆپیشاندانەکانی عێراق تادێت فراوانتر دەبێت و ژماره‌ی قوربانیش به‌رزده‌بێته‌وه‌، هێزە ئەمنییەکانیش بە گازی فرمێسکڕێژ و گولە هەوڵی کۆتاییهێنانی دەدەن و تاوەکو ئێستاش سەدان کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

چەند سەرچاوەیەكی پزیشكی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق جەخت لەوە دەكەنەوە كە ژمارەی قوربانیانی توندوتیژیی خۆپیشاندانەكان لە عێراق لەسەرەتای دەستپێكردنیەوە، گەیشتوەتە (511) كوژراو و برینداربوونی زیاتر لە (21) هەزار كەسی تر.  

ئەو سەرچاوانە روونیانكردوەتەوە كە تاوەكو ئێوارەی دوێنێ (چوارشەممە) (511) كوژراوی خۆپیشاندانەكان لە نەخۆشخانەكاندا تۆماركراون، ئەمە سەرەڕای ئەوەی كە ژمارەیەكی تر لە كوژراوەكان نەهێنراونەتە نەخۆشخانەكان و لەلایەن كەسوكاریانەوە راستەوخۆ براونەتە گۆڕستان.

جەختیان لەوەش كردوەتەوە كە نزیكەی (50) گەنجی خوار تەمەن (20) ساڵ لە خۆپیشاندانەكاندا كوژراون و حەوت ژنیش لە بەغدا و یەكێكیش لە بەسرە لە سەرەتای خۆپیشاندانەكانەوە كوژراون.

باس لەوەشكراوە كە ژمارەی برینداربووان (21) هەزاری تێپەڕاندووە و زیاتر لە دوو لەسەر سێی ئەو رێژەیە نەخۆشخانەكانیان جێهێشتووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.