سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆریس جۆنسۆن ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند كه حكومه‌ته‌كه‌یان له ده‌نگده‌رانه‌وه جارێكی دیكه پشتگیری به‌هێزی به‌ده‌ستهێنایه‌وه تاوه‌كو پلانی جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌ورووپا جێبه‌جێ بكات.
جۆنسۆن له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند: له سه‌ره‌تای ئه‌م قۆناغه‌دا حكومه‌تی پارێزگاران، نه‌ك به ته‌نها بۆ جیابوونه‌وه له یه‌كێتی ئه‌ورووپا پشتگیری به‌ده‌ستهێنا به‌ڵكو بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی به‌ریتانیا له ئێستا و داهاتووش پشتگیری به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌روه‌ها گوتیشی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه مێژوویی بوو بۆیه حكومه‌تی نوێ ده‌رفه‌تی رێزگرتنی ئیراده‌ی دیموكراسی گه‌لی به‌ریتانیای له‌به‌ر‌ده‌مدایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته به‌ره‌و باشتر ببه‌ین و به هێزه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل بڕیاره‌كانی بدات.
وته‌كانی بۆریس جۆنسؤن دوای ئه‌وه‌هات كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی دوێنێ پێنجشه‌ممه توانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌سه‌ر پارتی كرێكاران به‌ده‌ست بهێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.