سەرۆك بارزانی بەبۆنەی 67ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردهوه كه ئهمهی خوارهوه دهقی پهیامهكهیه:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی 67ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سكرتارییەت و ئەنجوومەنی باڵای یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان دەكەم و هیوای سەركەوتن و بەردەوامییان بۆ دەخوازم.
ڕێكخراوی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان بە درێژایی تەمەنی خۆی و لە هەموو قۆناغەكاندا خاوەن مێژوویەكی دیار و پڕ شانازییە و جگە لەوەی بەرگریكار و داكۆكیكاری مافی ئافرەتان بووە لە هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكانیشدا پێشەنگ بووە.
دڵنیاشین لە قۆناغی ئێستا و داهاتوودا یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان لە ئاست مێژوو و ڕۆڵی كاریگەری خۆی دەبێت و بەردەوام دەبێ لە ئەركە پیرۆزەكەیدا.
ئێمەیش ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ پشتیوانی كردنی ڕێكخراوی یەكێتیی ئافرەتان و هەروەها بەشداریی كارای ئافرەت لە ژیانی كۆمەڵگەدا درێخی ناكەین.
بمێنن بە خێر و خۆشی
مسعود بارزانی
11ـی 12ـی 2019

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.