پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە شاری هەولێر و بە بەشداریی زیاتر لە 500 پاسکیلسوار و بە مەودای حەوت کیلۆمەتر دووەم ماراسۆنی پاسکیلسواری بەڕێوە چوو.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 2019.12.13 ماراسۆنی بایسكلسواری (راید ئۆن) بۆ ساڵی دووه‌م به به‌شداری ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتار و هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تییه‌كانی هه‌ولێر و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئافره‌تان له هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه چوو.
مه‌ودای پێشبڕكێیه‌كه حه‌وت كیلۆمه‌تر و له شه‌قامی 40 مه‌ترییه‌وه به‌ره‌و پاركی شار و به‌رده‌م قه‌ڵا بوو، له پێشبڕكێیه‌كه‌دا زیاتر له 500 بایسكلسواری كوڕ و كچ به‌شداریان كرد.
ئه‌م پێشبڕكێیه‌ش رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌ی (ئای ئۆ ئێم) سه‌رپه‌رشتی كرد و به سپۆنسه‌ری میدیایی کەناڵی (كوردستان24) بەڕێوە چوو.
باسیكلسوارە كوڕ كچەكان لە چەند رۆژی رابردوودا ناویان تۆمار كردووه و پێداویستییەكانی پێشبڕكێكه‌یان وه‌رگرتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.