لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا و بردنەوەی زۆرینەی کورسییەکان لەلایەن پارتی پارێزگارانەوە، دۆناڵد ترەمپ، وەک یەکەم سەرکردەی بیانی پیرۆزبایی لە بۆریس جۆنسن، سەرۆکی پارتەکە کرد.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە توویتێکیدا پیرۆزبایی لە جۆنسن کردووە و نووسیویەتی "بەبۆنەی بردنەوە گەورەکەی پیرۆزبایی لە بۆریس جۆنسن دەکەم".
سەرۆکی ئەمریکا لە توویتەکەیدا ئاماژە بەوەش دەدات ''بەریتانیا و ئەمریکا ئێستا دەستیان واڵایە بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنێکی نوێی بازرگانی، ئەمەش لە دوای ئەنجامدانی برێکزت، بەجۆرێک رێککەوتنەکە زۆر گەورەتر دەبێت لە هەموو ئەو رێککەوتنانەی لە یەکێتیی ئەوروپا ئەنجامدراون".
بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی بەریتانیا پارتەکەی جۆنسن لە کۆی 650 کورسی 368 کورسی بەدەستهێناوە.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا لە چوار کوردە بەربژێرەکە، دوو کورد دەرچوون کە یەکێکیان سەر بە پارتی پارێزگاران و ئەوەی دیکەش سەر بە پارتی کارە.
دۆناڵد ترەمپ پیرۆزبایی لە بۆریس جۆنسن کرد
دوو کورد دەرچوون کە یەکێکیان سەر بە پارتی پارێزگاران و ئەوەی دیکەش سەربە پارتی کارە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.