ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا، کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکانی وەک جینۆساید ناساند، سیناتۆرێکی دیموکراتەکانیش رایدەگەیەنێت، ئەوەی لە ئەرمینیا روویدا جینۆساید بووە و هیچ گوزارشتێکی دیکە هەڵناگرێت.
پاش ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، لە مانگی رابردوودا کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکانی بە جینۆساید ناساند، ئەنجومەنی پیرانی ئەو وڵاتەش شەوی رابردوو بڕیارێکی هاوشێوەی بۆ ئەو مەبەستە پەسەند کرد.
پـڕۆژە بڕیارەکە، لەلایەن هەردوو سیناتۆر (بۆب مێنیندێز)ی سەر بە دیموکراتەکان و سیناتۆر (تێد کروز)ی سەر بە کۆماریەکان، خرایە بەردەم ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا و بە تێکڕای دەنگ پەسەند کرا، کە لە بڕیارەکەدا باس لەوە کراوە، لە نێوان ساڵانی (1915 – 1923)، پێشبینی ئەوە دەکرێت زیاتر لە یەک ملیۆن و (500) هەزار ئەرمەنی لەلایەن ئیمپراتۆریەتی عوسمانیەوە کوژرابن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.