له هه‌فته‌ی حه‌ڤده‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر شه‌شی ئه‌مرۆ ئێواره به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی بارسێلۆنای پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی دوو وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه، ده‌بێته میوانی یانه‌ی ڕیال سۆسیداد، بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه یاریزانانی بارسا دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر ئێرنیستۆ ڤالڤێردی سازكرد، واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بارسا به ته‌واوی یاریزانه سه‌ره‌كیه‌كان و ئه‌ستێره‌كانی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه ئه‌نجامبدات، دوای ئه‌وه‌ی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو له یاری به‌رامبه‌ر ئینته‌رمیلان له دوایین گه‌ڕی قۆناغی گڕوپه‌كانی چامپیۆنس لیگ، ڤالڤێردی پشووی به كۆمه‌ڵێ یاریزانی سه‌ره‌كی تیپه‌كه‌ی دابوو، هاوكات جۆردی ئه‌لبا كه به‌هۆی پێكان چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له ڕیزی بلاوگڕانا دابڕابوو، ئێستا پێكانی چاك بۆته‌وه‌و بۆ یاریكردن ئاماده‌یه
بارسێلۆنا به كۆكردنه‌وه‌ی سیی و چوار خاڵ له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و سۆسیدادیش به بیستوحه‌وت خاڵ له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ند دێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.