له هه‌فته‌ی حه‌ڤده‌می خولی یانه‌كانی ئه‌و وڵاته، كاتژمێر شه‌شی ئه‌مرۆ ئێواره به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی چێڵسی میوانداری یانه‌ی بۆرنمۆس ده‌كات
چێڵسی له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه به بیست‌ونۆ خاڵ و بۆرنمۆسیش به شازده خاڵ له پله‌ی پازده‌می ڕیزبه‌ند دێت
سه‌باره‌ت به یاریه‌كه‌و له پرێس كۆنفرانسێكدا، فرانك لامپارد ڕاهێنه‌ری چێڵسی ڕایگه‌یاند كه له سێ یاری ئه‌م دواییه دووچاری سێ دۆڕانی سه‌خت هاتوون، بۆیه ده‌بێت به‌و په‌ڕی به‌هێزیه‌وه ڕووبه‌ڕووی بۆرنمۆس ببنه‌وه‌و ئه‌نجامێكی شایسته له یاریه‌كه‌دا تۆماربكه‌ن، لامپارد ئاشكراشی كرد كه فیكایۆ تۆمۆری به‌رگریكارو ڕۆبن لۆفتۆس چیكی ناوه‌ڕاستكاری تیپه‌كه‌ی به‌هۆی پێكان به‌شداری له‌و یاریه ناكه‌ن
ڕاهێنه‌ری بلوز دانی به‌وه‌نا كه له هێڵی هێرشبه‌ر گرفتیان هه‌یه‌و ڕوونیشیكرده‌وه كه له مێركاتۆی زستانه‌دا ناوی چه‌ند یاریزانێكی به‌توانا وه‌ك پێشنیاز ده‌خاته به‌رده‌م ئیداره‌ی یانه‌كه تا گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ واژووبكه‌ن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.