ئیداره‌ی یانه‌ی لێڤه‌رپول گرێبه‌ستی یۆرگن كلۆپی ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی تا ساڵی دووهه‌زاروبیستوچوار درێژكرده‌وه
كلۆپی ته‌مه‌ن 52 ساڵ له پایزی دووهه‌زاروپازده به راهێنه‌ری ڕێدز ده‌ستنیشانكراو وه‌رزی ڕابردووش نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپای بۆ یانه‌كه به‌ده‌ستهێنا
گرێبه‌ستی پێشووی ڕاهێنه‌ره ئه‌ڵمانیه‌كه له ساڵی دووهه‌زاروبیستودوو ته‌واوده‌بوو، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، كلۆپ ڕایگه‌یاند كه بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپول بڕیارێكی ئاسان بوو، ئاشكراشی كرد كه ئیداره‌ی یانه ئینگلیزیه‌كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر داوای درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یان لێكردبوو ئێستاش پێی وایه كاتێكی گونجاوه بۆ ئه‌م هه‌نگاوه
كلۆپ گوتیشی، ڕه‌نگه بۆ ماوه‌ی چوار تا پێنج ساڵی دیكه له‌م یانه‌یه بمێنمه‌وه كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته نۆ ساڵ له ڕاهێنه‌رایه‌تیكردنی لیڤه‌رپول و ئه‌م ماوه‌یه‌ش درێژترین ماوه‌ی ڕاهێنانم ده‌بێت له‌گه‌ڵ تیپێكدا، بۆیه ده‌مه‌وێت له چه‌ند ساڵی داهاتوودا كاتێكی خۆش له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌م به‌سه‌ر ببه‌م و له‌سه‌ر هه‌مان ئاستی به‌رزی ئێستامان به‌رده‌وام بین
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.