Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 08:50

ڕۆنی باس له‌ ئه‌رکی وه‌رزشی نوێی خۆی له‌ یاریگاکان ده‌کات

واین ڕۆنی ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدو گۆڵكاری مێژوویی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را باس له‌داهاتووی خۆی ده‌كات
کوردستان TV
100%

واین ڕۆنی ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدو گۆڵكاری مێژوویی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، باسی له‌ ئه‌ركی وه‌رزشی نوێی خۆی له‌ یاریگاكان كرد

 ڕۆنی ئێستا یاریزان و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی دێربی كاونتی ئینگلیزیه، یانه‌كه‌ش له‌ خولی یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانی ئینگلته‌را یاری ده‌كات ‌و هه‌وڵ ده‌دات سه‌ربكه‌وێت بۆ ڕیزی یانه‌ پله‌ نایابه‌كان، له‌ سه‌ره‌تای مانگی ئابی ڕابردوودا ڕۆنی ڕیزی یانه‌ی دی سیی یونایتدی ئه‌مه‌ریكی جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی و به‌ گرێبه‌ستێك بووه‌ ڕاهێنه‌رو یاریزانی دێربی كاونتی، به‌ڵام به‌هۆی ڕێنماییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلته‌را، تا دووی مانگی داهاتوو ناتوانێت له‌ ڕیزی یانه‌كه‌ یاری بكات

 ڕۆنی ته‌مه‌ن سیی و چوار ساڵ ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ یاریزانان و تیمی ڕاهێنه‌رانی دێربی كاونتی مه‌شقی كردووه‌و لێك تێگه‌یشتنی باش له‌ نێوانیان هه‌یه‌و هه‌ست به‌ ئاسووده‌یی ده‌كات به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی، سه‌باره‌ت به‌ توانای جه‌سته‌یی و ئاستی یاریزانه‌كه‌ له‌ یاریگاكان

 ڕۆنی ئاشكرای كرد كه‌ توانای له‌شی له‌و په‌ڕی باشی دایه‌و ئه‌گه‌ر ئێستا داوای یاریكردنی لێبكرێت ئه‌وا بۆ یاریكردن ئاماده‌یه‌ 
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.