بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداری رەوش و گرفتی قوتابیان، و یەکتر ناسین، بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی میسر شێرکۆ حەبیب، لە میانەی نیوەرۆ خوانێک لەگەڵ کۆمەڵێک لە قوتابیانی عێراقی و کوردستانی لە شاری ئەسکەندەریە کۆبۆوە کە درێژە بە خوێندنیان دەدەن لە زانکۆی ئەسکەندەریە.
لە میانەی ئەو دانیشتنە تیشک خرایە سەر رەوشی ئەو قوتابیانە و گرفتەکان، لەلای خۆیەوە نوێنەری پارتی هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن بۆ بەدەست هێنانی بروا نامەی باڵا بۆ خزمەت کردنی گەڵ و وڵات، سەبارەت بە گرفتەکان ئاماژەی بەوە کرد کەوا لەگەڵ باڵوێزخانەی عێراقی فیدراڵ هەوڵ دەدەن گرفتەکان چارەسەر بکرێت، هەروەها جەختی لەسەر گرنگی یەک هەڵوێستی قوتابیانی کورد کرد لە وڵاتی میسر، و هیوای خواست کەوا بتوانن رووی راستەقینەی میللەتەکەیان بەشێوەیەکی یەک دەنگی بگهینە قوتابیانی وڵاتانی دیکە، هەروەها ئاماژەی بەگرنگی میسر و قەبووڵ کردنی قوتابیان لە زانکۆکان كرد.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.