ده‌سه‌ڵاتدارانی جه‌زائیر ڕایانگه‌یاند كه عه‌بدولمه‌جید ته‌بوون به سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته هه‌ڵبژێررا به‌و پێیه‌ی چوار ملیۆن و نۆسه‌دو په‌نجا هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه، به‌وه‌یش بوو به هه‌شته‌مین سه‌رۆك كۆماری جه‌زائیر له‌وه‌تای له ساڵی هه‌زارو نۆسه‌دو شه‌ست و دووه‌وه سه‌ربه‌خۆیی ڕاگه‌یاندووه.
به‌پێی ده‌سته‌ڵاتی نیشتمانیی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له جه‌زایر ته‌بوون له سه‌دا په‌نجاو هه‌شت پۆینت پازده‌ی ده‌نگه‌كانی هاووڵاتییانی جه‌زائیری به‌ده‌ست هێناوه كه ڕۆژی پێنج شه‌ممه ده‌نگیان دا له‌كاتێكدا خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربرین له جه‌زائیری پایته‌خت و ناوچه‌ی هۆزه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی پایته‌خت و له شاری به‌جایه و تیزی ئۆزۆ دژ به هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
ته‌بوون له چه‌ند قۆناغێكی ته‌مه‌نیدا له ڕۆژگاری بوته‌فلیقه وه‌زیری چه‌ند وه‌زارتێك بووه له‌وانه شاره‌وانییه‌كان و ڕۆشنبیری و دانیشتووان و پلاندانان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.