ستڤین جێرارد ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی لیڤه‌رپول و هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌راو ڕاهێنه‌ری ئێستای یانه‌ی گلاسكۆ ڕێنجه‌رزی سكۆتله‌ندی، گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌كه تا ساڵی دووهه‌زاروبیستوچوار درێژكرده‌وه‌و تا پێنج ساڵی دیكه له ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئیداره‌ی ڕێنجه‌رز دوای گه‌یشتنی یانه‌كه بۆ قۆناغی دووه‌می یۆرۆپالیگ بڕیاری له‌سه‌ر درا
جێراردی ته‌مه‌ن سیی و نۆ ساڵ له سه‌ره‌تای ئایاری پارساڵ به ڕاهێنه‌ری یانه سكۆتله‌ندیه‌كه ده‌ستنیشانكراو وه‌رزی ڕابردوو پله‌ی دووه‌می خولی سكۆتله‌ندای له‌گه‌ڵی به‌ده‌ستهێناو تیپه‌كه‌ی گه‌یانده قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی یۆرۆپالیگ، ئێستاش ڕێنجه‌رز له پله‌ی دووه‌می خولی سكۆتله‌ندایه‌و به جیاوازی دوو خاڵ له دوای سێلتیكی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی خوله‌كه دێت -
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.