به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له مۆندیالی یانه‌كان دوێنی هه‌ینی یانه‌ی فلامینگۆی به‌رازیلی به‌ره‌و ولاتی قه‌ته‌ر به‌رێكه‌وت
یانه‌ی فلامینگۆ كه پاله‌وانی جامی لێبهرتادۆرسهو وه‌كو نوێنه‌ری كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوور به‌شداری له مۆندیالی یانه‌كان ده‌كات ، له مه‌راسیمی به‌رێ كردنی شاندی یانه‌كه زیاتر له سێ هه‌زار كه‌س له هه‌واداران و خۆشه‌ویستانی یانه‌كه له فرۆكه خانه‌ی ریۆ دی جانیرۆ ئاماده بوون و یانه‌كه‌یان به‌رێ كرد .
یانه‌ی فلامینگۆ رۆژی سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو له یه‌كه‌م یاری خۆیدا و له قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی رووبه‌روی براوه‌ی یاری نێوان ته‌ره‌جی تونسی و هیلالی سعودی ده‌بێته‌وه كه ئه‌مرۆ شه‌ممه یاریه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.