مایك پۆمپیۆ ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: ده‌مه‌وێت ئه‌وه به‌بیری به‌رپرسانی تاران بھێنمه‌وه كه ئه‌گه‌ر ئێران و میلیشیاكانی ھه‌ر ھێرشێك بۆسه‌ر ئه‌مریكییه‌كان، ھاوپه‌یمانه‌كانمان یاخود به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان ئه‌نجامبده‌ن، ڕووبه‌ڕووی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی توندی ئه‌مریكا ده‌بنه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی توندوتیژی و ڕووداوه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی عێراق جارێكی دیكه ھۆشداری دایه به‌رپرسانی تاران و ڕایگه‌یاند: "له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی ھه‌ر ھێرشێك بۆسه‌ر ئه‌مریكییه‌كان، ھاوپه‌یمانه‌كانمان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان له‌لایه‌ن ئێران و میلیشیاكانییه‌وه به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی توندمان ده‌بێت".
پۆمپیۆ ھێرشه‌كه‌ی ڕۆژی ٩ی ئه‌م مانگه‌ی بۆسه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و ھێرشه‌كه‌ی ١١ مانگیشی بۆسه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه وه‌بیرھێنایه‌وه كه به مووشه‌ك ئه‌نجام درابوون و گوتی "له ماوه‌ی ڕابردوودا میلیشیاكانی ئێران چه‌ندین ھێرشیان بۆسه‌ر ھێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا و ھاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامداوه".
ناوبراو له درێژه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌یدا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا به‌رده‌وامده‌بێت له ھه‌ماھه‌نگی نزیك له‌گه‌ڵ ھێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق.
پۆمپیۆ له‌پاڵ ھۆشداریدان به به‌رپرسانی تاران جارێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌ی وه‌بیرھێنانه‌وه كه پێویسته ئێران ڕێز له سه‌روه‌ری وڵاتانی دراوسێ بگرێت و به‌زووترین كات پشتیوانییه سه‌ربازییه‌كانی بۆ میلیشیاكانی له عێراق و ناوچه‌كه بوه‌ستێنێت.
جێی وه‌بیرھێنانه‌وه‌یه ڕۆژی ٩ی كانونی یه‌كه‌م له‌ڕێی ٤ مووشه‌كی كاتیۆشاوه ھێرشێك بۆسه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ئه‌نجامدراو به‌ھۆیه‌وه ٦ سه‌رباز بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.