زانا مه‌لا خالید په‌رله‌مانتاری پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌په‌رله‌مانى كوردستان لهروونكردنهوهیهكدا كه‌وێنه‌یه‌كی بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى ناردووه ، رایدهگهێنێت ، به پێ ی بڕگه‌ی چواره‌م له مادده‌ی (٨)ی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی فه‌رمانبه‌رانی ئازیزی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رماڵه‌ی له (بڕی په‌ككه‌وته‌یی) كه بڕێك پاره‌یه وه‌كو ده‌رماڵه به‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌درێت كه كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن نابڕدرێت و پێیان ده‌درێت
ناوبراو راشیدهگهێنێت ، له دوای ده‌رچواندنی ئه‌م یاسایه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕه‌چاوكردنی ڕێژه‌ی په‌ككه‌وتن بڕی ده‌رماڵه‌كه دیاری ده‌كات و دادپه‌روه‌ری تیادا په‌یڕه‌و ده‌كرێت .
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.