دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وتاره‌كانم ده‌رباره‌ی كاریزما له هه‌فته‌نامه‌ی (باس) و ده‌رچوونی كتێبه‌كه‌م (ستراتیجه‌كانی كاریزما)، چه‌ند جارێك ئه‌م پرسیاره‌م لێ ده‌كرا: بۆچی ئه‌وه‌نده بایه‌خ به به‌باتی كاریزما ده‌ده‌یت؟ بۆ ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر ده‌نووسیت؟
به‌رله‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌مه‌وه، ده‌مه‌وێت ڕاستییه‌ك دووپات بكه‌مه‌وه، كه له هه‌موو وۆركشۆپ و سیمینار و نووسینه‌كانمدا دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه كاریزما چه‌مكێك نییه ته‌نیا سه‌ركرده گه‌وره‌كان و ساسیهتمداره بلیمه‌ته‌كان بگرێته‌وه، یان ته‌نیا بۆ كه‌سایه‌تییه به‌هێزه‌كان پێویست بێت. ئه‌گه‌ر وا بوایه، به‌شبه‌حاڵی خۆم ئه‌و بایه‌خه‌م پێ نه‌ده‌دا، چونكه ئه‌گه‌ر وا بێت كاریزما ته‌نیا كه‌سانێك ده‌گرێته‌وه، كه ژماره‌یان له‌ناو هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵێكدا ڕه‌نگه له په‌نجه‌ی ده‌ست تێ نهپڕێت. هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر تایبه‌تمه‌ندێتیی كاریزماییانه ته‌نیا له چه‌ند كهسایهتێیكدا ڕه‌نگ بداته‌وه، باشتر وایه سه‌ری خۆمانی پێیه‌وه قاڵ نه‌كه‌ین. له‌لایه‌كی تریشه‌وه، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین كه زۆرینه‌ی خه‌ڵك هه‌ر به‌م شێوه‌یه له كاریزما گه‌یشتوون، گوایه چه‌مكێكه تایبه‌ت به كه‌سانێكی ده‌گمه‌ن و ناوازه و گه‌لێك جیاهه‌ڵكه‌وتوو، واته ئه‌گه‌ر خوا پێت ره‌وا ببینێت، ئیدی تۆ ده‌بیت به كه‌سێكی كاریزمایی، ئه‌گه‌ر نا، ده‌ستی لێ بشۆ، هه‌رگیز به‌ته‌ما مه‌به ببیت به خاوه‌نی ئه‌و كه‌سه كاریزماییه، كه بوونی خۆی له‌ناو كه‌سانی دیكه‌دا ده‌سه‌لمێنێت.
با نموونه‌یه‌ك باس بكه‌م، كه ڕه‌نگه باشتر مه‌به‌سته‌كه‌م ڕوون بكاته‌وه، له یه‌كێك له وۆركشۆپهكانم ده‌رباره‌ی زمانی جه‌سته‌ی كارا و كاریزمایی، كچێك گوتی: مامۆستا من كه ده‌چمه ناو هه‌ر گرووپێكه‌وه، یان كه له هه‌ر گرووپێك نزیك ده‌بمه‌وه، سا ئیتر ئه‌و گرووپه هاوپۆله‌كانم بن له زانكۆ، یان كه‌سانی هاوڕێ و ناوسیاو بن، دوای ماوه‌یه‌كی كورت، خۆم له‌ده‌ره‌وه‌ی گرووپه‌كه ده‌بینمه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی تووڕم بده‌نه ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌كه‌ی خۆیانه‌وه، به ئه‌ندازه‌یه‌ك خۆم به نامۆ و دووره‌په‌رێز ده‌بینم، وا هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌و بازنه‌ی تێدام بێ‌ئاگان له بوونم، یان بوونم پشتگوێ ده‌خه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ر نه‌بم یان كه‌سێكی نادیار و نه‌بینراو بم، ڕه‌نگه ئه‌مه له‌ڕاستیدا وا نه‌بێت، به‌ڵام من وا هه‌ست ده‌كه‌م، كه له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه ده‌بم هه‌ست به بوونی خۆم ناكه‌م.
له ڕاستیدا كاریزما ئه‌و چه‌مكه‌یه، ئه‌و ستراتیجه‌یه، كه بوونت له‌ناو خه‌ڵكدا و به‌رامبه‌ر به كه‌سانی دیكه ده‌سه‌لمێنێت. واته له ڕێگه‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی مه‌رج و كه‌ره‌سته و ته‌كنیكه‌كانی كاریزماوه، ده‌توانین به‌بێ هیچ خۆبه‌زلزانین و لووتبهرزییهك، بۆ ده‌وروبه‌ری بسه‌لمێنین كه ئێمه له ئێستا و له ئێره‌دا هه‌ین. ده‌توانین خود و هه‌بوونی خۆمان بسه‌لمێنین، بۆیه ناكرێت به‌ئاسانی پشتگوێ بخرێین. واته كاریزما وات لێ ده‌كات، كه‌سانی دیكه، به كه‌سێكی تایبه‌ت و جیهاههڵكهوتوو شرۆڤه‌ت بكه‌ن، ئه‌م جۆری ته‌ماشاكردن و شرۆڤه‌كردنه، بۆ خودی خۆته، بۆ كه‌سایه‌تیی خۆته، نه‌ك له‌به‌ر پۆست و پله و پایه و ناونیشانێك كه به‌ده‌ستت هێناوه، یان پێت به‌خشراوه. كه‌سایه‌تیی خۆت له كاریزمدا پێش هه‌موو ده‌ستكه‌وتێكی دیكه‌یه، به‌تایبه‌تی پله و پایه‌ی فه‌رمی. ئه‌وانه‌ی به هۆی پله و پۆسته‌وه هه‌ر جۆره ڕواڵه‌تێكی كاریزماییان هه‌بێت، ئه‌و كاریزمایه ته‌نیا به ڕواڵه‌ته، ئه‌و كاریزمایه كاتییه و له‌گه‌ڵ نه‌مانی پۆست و پایهكهدا نامێنێت، خه‌ڵك ته‌نانه‌ت بانگی ئه‌و كه‌سانه به ناسناو و ناونیشانی جارانه‌وه بانگ ناكات. ئه‌وه‌ی كه سه‌رنجی خه‌ڵك به‌ره‌و لای خۆی ڕاده‌كێشێت، كاریزمای ڕاسته‌قینه‌ی كه‌سێتیی خۆته.
ئه‌م كاریزمایهش به ڕۆژ و دووان و به پله و پۆست دروست نابێت. ئه‌م كاریزمایه له‌گه‌ڵ گه‌شه و پێگه‌یشتنی كه‌سایه‌تیتدا، قۆناخ دوای قۆناخی ته‌مه‌نت گه‌ڵاڵه ده‌كات و په‌ره ده‌ستێنێت. ئه‌م جۆره كاریزمایه ڕاسته‌قینه‌یه و ئاوێنه‌ی بیر و هۆش و سۆزهكانته، كه له ناخه‌وه به‌ره‌و جیهانی ده‌ره‌وه، تیشك ده‌داته‌وه و كه‌سانی ده‌وروبه‌ر به ڕوونی ده‌یبینن. ئه‌م كاریزمایه ئاوێنه‌ی ڕه‌هه‌ندیی چییه‌تی (ماهیه‌تی) بوونته، ئه‌م چییهتییهش وه‌كوو فه‌یله‌سووف و ڕۆشنبیری گه‌وره‌ی بوونگه‌رایی جان پۆل سارته‌ر، ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیی مرۆڤ به‌رده‌وامه، به‌رده‌وامیش گه‌شه ده‌كات، تا دێت پڕتر و كامڵتر ده‌بێت، ته‌نیا به مردنی مرۆڤ له كامڵبوون ده‌وستێت. به‌م پێیه، كاریزماش له‌گه‌ڵ مرۆڤ له‌دایك ده‌بێت، ده‌كرێت به‌رده‌وام په‌ره‌ی پێ بده‌ین، گه‌شه‌ی پێ بكه‌ین، چاكتر و به‌هێزتری بكه‌ین، تا كۆتا ڕۆژی ژیانمان.
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕاستییه‌ش بزانین، كه هه‌موو كه‌سێك به جۆره كاریزمایهكهوه له‌دایك ده‌بێت، هه‌موو كه‌سێك وه‌ك چۆن له سه‌ره‌تاوه منداڵێكی داهێنه‌ره، هه‌ر له سه‌ره‌تاشه‌وه منداڵێكی كاریزماتیكه. كار و ئه‌ركی ئێمه ئه‌وه‌یه، چۆن ئه‌و ڕه‌هه‌نده كاریزماتیكانه له بوونی خۆماندا بدۆزینه‌وه و گه‌شه‌ی پێ بكه‌ین. له‌ڕاستیدا ئه‌زموونی ژیان و تاقیكردنه‌وه‌كانمان ڕێگه بۆ كاریزمای كه‌سایه‌تیمان خۆش ده‌كه‌ن و په‌ره‌ی پێ ده‌ده‌ن. هه‌روه‌كوو نووسه‌ری كتێبی (چۆن په‌ره به كاریزمان ده‌ده‌ین) دانیال میكایلس ده‌ڵێت: تۆ خۆت بڕیار ده‌ده‌یت چه‌ند كاریزمایی بیت، له‌میانه‌ی ئه‌وه‌ی چه‌ند باوه‌ڕت به خۆت بێت و نرخ و به‌های خۆی بزانێت، ڕێگه‌ش به كه‌س نه‌ده‌یت له نرخ و به‌هات كه‌م بكاته‌وه، به چاوێكی سووك ته‌ماشات بكات، یان ڕێزت لێ نه‌گرێت، ئه‌گه‌ر چاوپۆشی له‌م ئاكارانه بكه‌یت، خۆتت له‌پێش چاو ده‌كه‌وێت، به‌رله‌وه‌ی كاریزمای كه‌سێتیی خۆت له‌لای خه‌ڵك له‌ده‌ست بده‌یت.
ن/ د.فازل جاف
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.