Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 15:37

ئەمشەو تۆپخانەکانی تورکیا دەوروبەری چەند گوندێکی هه‌رێمیان تۆپبارانکرد

بەبیانووی هەبوونی بنكه‌ و باره‌گاكانی پەکەکە
کوردستان TV
#7
100%


تۆپخانەکانی سوپایی تورکیا ماوەی زیاتر  لەدوو کاتژمێرە  دەستیان کردوتەوە بەتۆپباران کردنی  سنوری گوندەکانی ئالەکان و مێرگەڕەش و سیران و خەلیفان،وگەلی شێخ زادان .

موختارەکانی هەردوو  گوندی  ئالەکان و سەڕوو بەکوردستان تیڤیان  ڕاگەیاند  تۆپبارانە کە هەریەک لە چیای زراران و گەرویی بارا و کایەڕەشک و چەندین شوێنی دیکەی دەوروبەری گوندەکانی  ئەو سنورەیی گرتوتەوە و بەهۆی نزیکی تۆپبارانەکەش لە گوندو ئاوایەکان  ترس و دلەڕاوکێ بۆ هاوولاتیان دانیشتوانی ئەو گوندانە دروست بووە.
 
بەپێ  قسەی موختاری ئەو گوندانە  ئێوارەی دوێنێش فڕۆکە جەنگیەکان  چیایی زراران و نزیک هەردوو گوندی مێرگەڕەش و ئالەکانیان بۆردومان کرد .

بەپێ زانیاریەکانی کوردستان تی ڤی تۆپبارانی ئەمشەوی سوپایی تورکیا دوایی ئەوەدێت  کە ئێوارەی ئەمڕۆ  بەچەکی دورهاوێژ تەقە لەسەربازگەیەکی سوپای تورکیا لەگردی زەردی سنوری نێوان دەشتی هێرت خواکوڕک کراوە.

جێگایی باسە سوپای تورکیا بەبیانووی هەبوونی چەکداران  وگەریلاکانی  پەکەکە  بەردەوام  ناوچە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان  تۆپباران و بۆردومان دەکات، بەهۆیە وە زیانی زۆری گیانی ماڵی بە هاوولاتیان و خەڵکی گوندو ئاوایەکانی ناوچە کەگەیشتووە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.