ئه‌مرۆ سه‌ت و پێنج ساڵ به‌سه‌ر له سێداره‌دانى رێبه‌ر بزاڤى رزگارى خوازى گه‌لى كورد شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانى تێده‌په‌رێت، لە ڕۆژی 14ی کانونی یەکەمی ساڵی 1914دا، کە دەکاتە 105 ساڵ لەمەوبەر، شێخ عەبدولسەلام بارزانی و سێ هاوەڵی، لە شاری موسڵ، لەلایەین عوسمانییەکانەوە لە سێدارە دران، خه‌بات و بزاوته‌كانى شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانى بوونه به‌ردى بناغه‌ى داهاتووى شۆرشه‌كانى دیكه‌ى گه‌لى كورد .
شێخ عەبدولسەلام بارزانی،ده‌كاته کوڕی شێخ محەمەدی کوڕی شێخ عەبدولسەلامى گه‌وره وبرا گەورەی مەلا مستەفای بارزانی نه‌مر، لە ساڵی 1887 لەگوندی بارزان لە دایکبووە، لە تەمەنی شەش ساڵییەوە چووتە بەر خوێندنی ئاینی، لەدوای کۆچی دوایی شێخ محەمەدی باوکی لە ساڵی 1903 بۆته شێخی ڕابەری نەقشبەندی لە تەکیەی بارزان.
شۆرشى شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانى
له دواى وه‌رگرتنى رێبه‌رایه‌تى شێخى ته‌كییه‌ى بارزان ، دژى زولم زۆرى و زه‌وتكردنى مافه‌كانى كورد له لایه‌ن ده‌وڵه‌تى عوسمانى، شێخ عەبدولسەلام بارزانی بۆ سازدانى شۆرش پەیوەندی لەگەڵ سه‌رۆك خێڵ و کەسایەتییەکانی ناوچەکە کردووە.
لە ساڵى 1907 شێخ عەبدولسەلام بارزانى چەند داخوازییەکی بە تەلەگراف ناردوە بۆ سوڵتان عەبدولحەمید لە ئەستەمبوڵ، کە بریتی بووە لە:
1-زمانی کوردیی لە ناوچە کوردییەکان بکرێتە زمانی فەرمیی.
2-خوێندن لە قوتابخانەکاندا بە زمانی کوردیی بێت.
4-قائیمقام و بەڕێوبەری ناحیە و کارمەندان و کاربەدەستان لەوانەبن کە کوردیی دەزان.
5-باجەکان وەکو خۆیان بمێننەوە بەمەرجێک لە لە چاککردنەوەی ڕێگاوبان و کردنەوەی قوتابخانە لە ناوچە کوردییەکاندا خەرجبکرێت.
کاتێک سوڵتانى عوسمانى ،سوڵتان عەبدوحەمید، ئەو داواکارییانەی پێگەشتووە، توڕە بووە و ئەوەی بە دەرچوون لە فەرمان و داواکاریی جیابوونەوە لە قەڵەمداوە، بۆیە فەرمانی جەنگی داوە و لە ساڵی 1907 سوپای ناردووتە سەر بارزان شێخ عه‌بدولسه‌لام خۆى هێزه‌كه‌ى ماوه‌ى 2 مانگ به‌رگرى ده‌كه‌ن پاشان به‌ناچارى ماوه‌ى یه‌ك ساڵ له ناوچه‌ى بارزان دوورده‌كه‌وێته‌وه رووده‌كاته رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌وماوه‌یه‌دا، سوپای عوسمانیش زۆربەی شوێنەکانی دەڤەری بارزانی سوتاند و ژن و منداڵیان بەدیل گرت، هەتا مەلا مستەفای بارزانی نه‌مر کە تەمەنی ٤ ساڵ بووە لەگەڵ دایکیدا دەستگیرکران و لە زیندانی موسڵ زیندانی کران.تا ساڵى 1908 شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانى ده‌گه‌رێته‌وه زێدى بارزان و له چیاى شیرین ده‌ست ده‌كات به خۆ رێكخستنه‌وه و هێزێك پێك دێنێت هێرش ده‌كاته سه‌ر سوپاى عوسمانى له‌ناوچه‌كه، له ئه‌نجامدا سوپاى عوسمانى تێك ده‌شكێنێت و ناوچه‌ى بارزانیان پێ چۆڵ ده‌كات، پاشان دەوڵەتی عوسمانی داوای گفتوگۆی لە شێخ عەبدولسەلام کرد کە ئاشتی لە نێوانیاندا پێک‌بێت، سەرئەنجام ڕێککەوتوون و لە ئەنجامی ئەو ڕێککەوتنەیان دیلەکانی بارزان ئازاد ده‌كرێن.
هه‌رله‌ساڵى 1913 دووباره والى عوسمانى هێزێكى زۆرى له موسڵه‌وه ده‌نێرێته سه‌ر شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانى له ناوچه‌ى بارزان بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستگیرى بكه‌ن، سولتانى عوسمانى بۆگرتنى شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانى خه‌ڵاتێكى گران به‌ها ته‌رخان ده‌كات ،پاشان شێخ عه‌بدولسه‌لام رووده‌كاته رۆژهه‌ڵاتى كوردستان.
به‌مه‌به‌ستى پشتگیریكردن ده‌چێته جۆرجیا بۆ لاى نێردراوى قه‌یسه‌رى روسى ،ئه‌ویش به‌ڵێنى پشتگیرى كردنى پێده‌دات، لە گەڕانەوەیاندا لە جۆرجیا، شێخ عەبدولسەلام و سێ پێشمەرگەی یاوەریی بە گوندی گەنگەچین-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا تێپەڕدەبن، ئاغای گوندەکە، کە ناوی 'سۆفی عەبدوڵا' بووە تکای لێکردوون کە شەو میوانی ئەوبن، ئەوانیش قبوڵیان کردووە، بەڵام شەو شێخ عەبدولسەلام و هەرسێ پێشمەرگە یاوەرەکەی دەستبەسەر دەکات و ڕادەستی سوپای عوسمانی دەکات.
شێخ عەبدولسەلام، دەنێردرێت بۆ زیندانی موسڵ و لە دوای دادگایی‌کردنی، بە فەرمانی سلێمان نەزیف، کە هێرشی کردە سەر بارزان، خۆیی و هەرسێ یاوەرەکەی لە ڕۆژی12/14/ 1914دا لە سێدارە دران..
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.