Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 10:28

ڤیدیۆ .. بارسێلۆنا و سۆسیداد یه‌کسان بوون

له‌لالیگادا
کوردستان TV
100%

له‌میانى به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانى گه‌ری 17 ى خولی پله‌یه‌كى ئیسپانیا شه‌وى رابردوو هه‌ردوو یانه‌ى بارسێلۆنا و ریال سۆسیداد رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌ 


له‌یارییه‌كه‌دا بارسێلۆنا له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگای خۆی نه‌یتوانى له‌ریال سۆسیداد بباته‌وه‌ و یارییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵی به‌كۆتا هێنا به‌یه‌كسان بوون به‌دووگۆل بۆ هه‌ردوولا

 دووگۆڵەکەى  بارسێلۆنا له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان  گریزمان وسوارێز تۆماركران ، دوو گۆله‌كه‌ى سۆسیدادیش له‌لایه‌ن یاریزانان ئۆیارزابال و ئیساک تۆماركران 

بەو ئەنجامەش بارسێلۆنا کۆی خاڵەکانی بۆ 35 خاڵ بەرزکردەوە ، بەجیاوازی یەک خاڵ کەوتۆتە پیش ریاڵ مه‌دریده‌وه‌ و هێشتا یارییه‌كه‌ى خۆی له‌م گه‌ڕه‌دا ئه‌نجام نه‌داوه‌   ، ریال مه‌درید كاتژمێر 11 ى ئه‌مشه‌و به‌كاتى هه‌ولێر  رووبه‌رووی ڤاڵنسیا ده‌بێته‌وه‌ 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.