خۆپیشانده‌ران له شاری عه‌ماره ناوه‌ندی پارێزگای میسان باشووری عێراق، ئاگریان له ماڵی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌مه‌د شه‌یاع سوودانی به‌ردا كه كاندیدی پێشبینیكراوه بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عێراق.
ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی میسان، تاهیر حه‌سه‌ن راگه‌یاند، ده‌یان خۆپیشانده‌ر ئاگریان له ماڵی سوودانی له گه‌ڕه‌كی حوسه‌ین له شاری عه‌ماره ناوه‌ندی پارێزگای میسان، به‌ردا.
گوتیشی: ئاگر له به‌شێكی زۆری ماڵه‌كه‌ی سوودانی كه‌وتووه‌ته‌وه" و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له‌وكاته‌دا كه‌س له‌ناو خانووه‌كه‌دا نه‌بووه.
ئه‌م رووداوه له كاتێكدایه كه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه محه‌مه‌د شه‌یاع سوودانی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت رابسپێردرێت.
رۆژی هه‌ینی، محه‌مه‌د شه‌یاع سوودانی سه‌ركرده له حزبی ده‌عوه به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری عێراق، نووری مالكی، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له حزبی ده‌عوه و فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبوویه‌وه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه ناوبراو له شوێنی سه‌رۆكوه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عێراق، عادل مه‌هدی بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ رابسپێردرێت.
سوودانی كه له ئێستادا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه، پێشتر له حكوومه‌تدا چه‌ندین پۆستی باڵای هه‌بووه، له‌وانه وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بووه له حكوومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی (٢٠١٤-٢٠١٨) هه‌روه‌ها كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی نووری مالكی (٢٠١٠-٢٠١٤) وه‌زیری مافه‌كانی مرۆڤ بووه و له (٢٠٠٩-٢٠١٠) پارێزگاری میسان بووه.
به‌هۆی به‌رده‌وامیی خۆپیشاندانه‌كان له به‌غدای پایته‌خت و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق و له‌سه‌ر داوای مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له عێراق، عه‌لی سیستانی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
له رۆژی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی-یه‌وه، به‌پێی ده‌ستوور پێویسته سهركۆمار، به‌رهه‌م ساڵح له ماوه‌ی ١٥ رۆژدا كه‌سێكی دیكه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت رابسپێرێت كه رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌و واده‌یه كۆتاییدێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.