كه‌می ئاسن به‌ربڵاوترین و زۆرترین هۆكاری كه‌م خوێنییه له جیهاندا، له%30 خه‌ڵك به‌ده‌ست كه‌م خوێنی و كه‌می مادده‌ی ئاسن له ناو جه‌سته ده‌ناڵێنن.
هۆكاره‌كانی كه‌م خوێنی و كه‌می ئاسن :
- زۆر خواردنی شیری مانگا ئه‌و شیرانه‌ی كه ئاسنی كه‌م تێدایه.
- كه‌م خوێنی دایك بۆ كۆڕپه‌كه‌ی له كاتی دوو گیانیدا.
- كێشه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رس، وه‌ك باش نه‌مژینی ئاسن له ریخۆڵه به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌ری ریخۆڵه‌و بریندار بوونی گه‌ده و هه‌ندێك كێشه‌ی تری هه‌وكردنی گه‌ده.
- له ده‌ستدانی خوێن له رێگه‌ی ریخۆڵه وه‌ك خوێن به‌ربوونی كۆئه‌ندامی هه‌رس، یا سووڕی مانگانه له ته‌مه‌نی پێگه‌یشتندا.
- نه‌خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی مادده‌ی ئاسنی تێدایه بۆ منداڵانی ته‌مه‌ن 4-6 مانگ كه ته‌نیا شیری دایك ده‌خۆن ئه‌گه‌ری زیاتری هه‌یه تووشی كه‌می ئاسن بن.
نیشانه‌كانی:
- زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕانی پێست و زوو گۆڕینی ره‌نگی پێست.
- بێ تاقه‌ت بوون و تووڕه‌بوون.
- خێرا لێدانی دڵا.
- ئاوسانی زمان.
خواردنی خۆراكه ناباوه‌كان وه‌ك خۆڵا و به‌فر هتد...
نه‌خۆشییه‌كه به‌هۆی پشكنینی خوێن و ئاسن ده‌ناسرێته‌وه، چاره‌سه‌ره‌كه‌ی به پێدانی ده‌رمانی ئاسن ده‌بێت وه‌ك شه‌راب، قه‌تره و حه‌ب، باشتر وایه ده‌رمانه‌كانی چاره‌سه‌ری تێكه‌ڵ به شه‌ربه‌تی پڕته‌قاڵا بكرێت، زیادكردنی مژینی ئاسن له ریخۆڵه‌وه كه ئاسنی زۆر تێدایه وه‌ك برنج، پاستا، گۆشتی سوور، مریشك، قه‌ل، جگه‌ر، ماسی، سه‌وزه‌وات. بۆ رێگری كردن له كه‌م خوێنیش پێویسته ئه‌مانه بخۆین، سپێناخ، كه‌له‌رم، پاقله‌مه‌نییه‌كان.
پێدانی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی مادده‌ی ئاسنیان تێدایه بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی ته‌نیا شیری دایك ده‌خۆن له 4-6 مانگی ته‌مه‌نیان و نابێت شیری پڕ چه‌ور بدرێته منداڵی ژێر ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵا، پێدانی ئه‌و خواردنانه‌ی كه ئاسنی زۆر تێدایه و هه‌روه‌ها میوه وه‌ك پرته‌قاڵا، شووتی، كاڵه‌ك، شیلیك، هتد...
ئا: شه‌هلا ره‌شید
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.