Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 11:14

ده‌روازه‌ی نێوده‌وله‌تى حاجی ئۆمه‌ران: 22 ته‌ن له‌مه‌وادی کیمیایی و 46 ته‌ن له‌به‌نزین گه‌ڕێندرایه‌وه‌ بۆ وڵاتى ئێران

لە پشکنینی تاقیگەدا دەرنەچوون
کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 15 ى 12 ى 2019 ، ده‌روازه‌ی نێوده‌وله‌تى حاجی ئۆمه‌ران بڵاوی كرده‌وه‌ ، هه‌ڵساین به‌ گەڕانەوەی یەک بار لە مەوادی کیمیایی لە جۆری میپانۆڵ بە بڕی (22) تەن (885) کیلۆگرام ٬ لە لایەن بنكه‌ی پشكنینی سوته‌مه‌نی حاجی ئۆمه‌ران و بنکەی کۆنتڕۆڵی جۆری حاجی ئۆمەران پشکنینی تاقیگەی بۆی ئەنجام درا بەڵام لە پشکنینی تاقیگەدا دەرنەچوو 

رایده‌گه‌یه‌نه‌نن ، چونکە لەگەڵ ڕێنماییەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتیەكان ناگونجێت بۆ بەکارھێنانی بۆیە لە لایەن لێژنەی هاوبەشی کۆمەڵگا مەوادی کیمیایی لە جۆری میپانۆڵ گەڕێندرایەوە بۆ ووڵاتی ئێران .


هه‌روه‌ها ده‌روازه‌ى نێوده‌وله‌تى حاجی ئۆمه‌ران ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌بڕی 46 ته‌ن به‌نزین گه‌رێندرایه‌وه‌ بۆ وڵاتى ئێران دوای ئه‌وه‌ى   لە لایەن بنكه‌ی پشكنینی سوته‌مه‌نی و بنکەی کۆنتڕۆڵی جۆری پشکنینی تاقیگەی بۆی ئەنجام درا بەڵام لە پشکنینی تاقیگەدا دەرنەچوو 

راشیده‌گه‌یه‌نن ،  چونکە لەگەڵ ڕێنماییەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتیەكان ناگونجێت بۆ بەکارھێنانی بۆیە لە لایەن لێژنەی هاوبەشی کۆمەڵگا بەنزینەکە گەڕێندرایەوە بۆ ووڵاتی ئێران .

1

 

 

1

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.