Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 11:14

کاتی کردنەوەی دواین به‌شی شەقامی 120 مەتری ھەولێر ڕاگه‌یه‌ندرا

لە شەقامی مووسڵەوە دەست پێ دەکات بۆ ڕێگای کەرکووک
کوردستان TV
100%


ئەندازیار سەرتیپ قادر، سەرپەرشتیاری شەقامی 120 مەتریی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتى كوردستان ڕاگەیاند ، کارکردن لە دوایین بەشی شەقامی 120 مەتریی ھەولێر بەرەو کۆتاییە و بڕیارە لە ڕۆژانی داھاتوو ئەو بەشەی ماوە بە یەکجاری بە ڕووی ھاووڵاتییاندا بکرێتەوە بۆ ھاتوچۆکردن.

سەرپەرشتیاری شەقامی 120ی مەتری  راشیده‌گه‌ێنێت ، ئەو بەشەی ماوە لە شەقامی مووسڵەوە دەست پێ دەکات بۆ ڕێگای کەرکووک، بە درێژاییی 11 کیلۆمەترە و ئێستا ئامادەکاری بۆ کردنەوەی دەکرێت و ناگەینە سەری ساڵ دەکرێتەوە.

ئەندازیار سەرتیپ قادر، سەرپەرشتیاری شەقامی 120 مەتریی ھەولێر ، شەقامی 120 مەتری لەسەر بنەمای ستانداردی جیھانی بە شێوەیەکی ئەندازەییی پێشکەوتوو دروست کراوە و ھەموو خزمەتگوزارییەکی تێدایە، لەوانە جوانکاری و ھێماکان و لەبەرچاوگرتنی سەلامەتیی شۆفێران

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.