ڕۆژی ڕابردوو ژنێکی لە شاری سەقز و لاوێک لە شاری مەریوان خۆیان هەڵواسی و کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێنا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه ، دوێنێ شه‌ممه ژنێکی لاوی خەڵکی گوندی کارێزەی سەقز بە ناوی ”مەهتاب نووری“ بە هۆی کێشی خێزانی خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
رێكخراوه‌كه رایدهگهێنێت ، مەهتاب نووری تەمەن ٣٥ ساڵ و دایکی منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ بووە کە بەهۆی کێشە لەگەل هاوژینەکەی و ئەوەی کە لەلایەن هاوژینەکەیەوە دراوەتە بەر لێدان و کوتان، خۆی کوشتووە.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، لاوێکی تەمەن ٢٣ ساڵی خەڵکی مەریوان بە ناوی ”شادمان دەریا یار“ بە هۆکارێکی ناڕوون خۆی هەڵواسیوە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.