له قۆناغی دووه‌می مۆندیالی یانه‌كان بۆ تۆپی پێ كه قه‌ته‌ر میوانداری كردووه، یانه‌ی هیلالی سعودی پاڵه‌وانی ئاسیا به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی ته‌ره‌جی تونسی پاڵه‌وانی ئه‌فریقیای برده‌وه‌و گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایییاریه‌كه له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی جاسم بن حه‌مه‌د به‌ڕێوه‌چوو
له گێمی یه‌كه‌مدا، هه‌ردوو یانه بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی حه‌فتاوسێدا، هێرشبه‌ری فه‌ڕه‌نسی بافی تیمبی گۆمێز ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵێكی بۆ هیلال تۆماركرد، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م گۆڵه‌ش یاریزانانی ته‌ره‌جی چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یانه سعودیه‌كه‌و له هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاری بوون، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ سوود بوو
به‌م بردنه‌وه‌ش یانه‌ی هیلال گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و له‌م قۆناغه‌ش، سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی فلامینگۆی به‌ڕازیلی پاڵه‌وانی ئه‌مه‌ریكای باشوور ده‌بێته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.