له ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی دووه‌می جامی جیهانی یانه‌كان بۆ تۆپی پێ، یانه‌ی مۆنتێری مه‌كسیكی پاڵه‌وانی كۆنكاكاف به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری میوانداری پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی برده‌وه‌و دووه‌م بلیتی قۆناغی پێش كۆتایی به‌ده‌ستهێنا
یاریزانانی مۆنتێری به شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستیان به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه كرد‌و له خوله‌كی بیستوسێدا، به‌رگریكاری ئه‌رژه‌نتینی لیۆنێل ڤانجیۆنی گۆڵێكی بۆ یانه مه‌كسیكیه‌كه تۆماركرد، له خوله‌كی چلوپێنجیشدا، ئهرژهنتینیهكی دیكه كه ئه‌ویش ڕۆجێلیۆ فونێس بوو، گۆڵی دووه‌می پاڵه‌وانی كۆنكاكافی به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شهستوشهشدا، هێرشبه‌ری جه‌زائیری به‌غداد بونجاح گۆڵێكی بۆ سه‌د تۆماركرد‌و جیاوازی گۆڵه‌كانی كه‌مكرده‌وه، پاشان یاریزان كارلۆس ڕۆدریگێز گۆڵی سێیه‌می مۆنتێری له خوله‌كی حه‌فتاوحه‌وت به‌ده‌ستهێنا، له خوله‌كی ههشتاونۆشدا، یاریزان عه‌بدولكه‌ریم حه‌سه‌ن گۆڵی دووه‌می یانه قه‌ته‌ریه‌كه‌ی تۆماركرد‌و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ش به سه‌ركه‌وتنی مۆنتێری به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ كۆتایی هات
به‌م بردنه‌وه‌ش یانه‌ی مۆنتێری گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی مۆندیالی یانه‌كان و له‌م قۆناغه‌ش، چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی لیڤه‌رپولی پاڵه‌وانی ئه‌وروپا ده‌بێته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.