له گه‌ری حه‌ڤده‌هه‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا‌و له‌سه‌ر یاریگای وان‌دا میترۆ پۆلیتانۆ یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید میوانداری یانه‌ی ئۆساسۆنای كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به‌ئه‌نجامی دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر
له گێمی یه‌كه‌م وێرای هه‌ولی یاریزانانی خاوه‌ن یاریگا بۆ تۆمار كردنی گۆل به‌لام ئه‌م گێمه گۆلی تێدا تۆمار نه‌كرا ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ستو حه‌وت ئه‌لڤارۆ مۆراتای ئیسپانی گۆلی یه‌كه‌می بۆ تیپی میواندار تۆمار كرد
له خوله‌كی حه‌فتاو پێنج سائول نیگوێز به تۆمار كردنی گۆلی دووه‌م دلنیایی سه‌ركه‌وتنی دایه یانه‌كه‌ی .
به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید كۆی خاله‌كانی له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی بۆ بیست‌و خال به‌رزكرده‌وه‌و یانه‌ی ئۆساسۆناش خاوه‌نی بیست‌و سێ خاله‌و له پله‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.