نیشتمانی سارا، ناونیشانی دووه‌م ڕۆمانی نووسه‌ر و وه‌رگێڕ میران ئه‌براهام، له ماوه‌ی ڕابردوودا له ناوه‌ندی ئه‌ندێشه به كوردی بڵاوكرایه‌وه. ئه‌م ڕۆمانه كاركردنه له‌سه‌ر تێمه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش و گرنگ، ئه‌ویش تێمه‌ی پێكه‌وه ژیان و پێكه‌وه گونجاندنه.
رۆمانه‌كه په‌یامی ئه‌وه به خوێنه‌ر ده‌دات كه ئه‌و نیشتمانه‌ی له‌سه‌ری ده‌ژین ته‌نها موڵكی ئایین و نه‌ته‌وه و ڕه‌گه‌زێكی دیاریكراو نییه. به‌ڵكو لانه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌یه كه تێیدا هه‌ناسه ده‌ده‌ن و ڕۆحیان تێیدا سه‌وز بووه. به‌واتایه‌كی دیكه نیشتمانی سارا، دایك ده‌گه‌یه‌نێت و نووسه‌ر ده‌یه‌وێت له‌م رۆمانه‌وه مێژووی كوردستان به گشتی و به‌تایبه‌تی شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی بنووسێته‌وه، كه پێمان ده‌ڵێت ئایین ره‌گه‌زنامه نییه.
میران ئه‌براهام نوسه‌ری رۆمانی "نیشتمانی سارا" ده‌ڵێت "من وه‌كو نووسه‌رێك باوه‌ڕم به‌وه هه‌یه كه رۆمانێك ده‌توانێت كولتوور و زمانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك نه‌ك هه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند بكات، به‌ڵكو ڕێكیشی بخات، به‌تایبه‌تی بۆ ئێمه‌ی كورد، چونكه دابڕانێكی مه‌ترسیدار له‌نێوان كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كاندا هه‌یه، كه له ڕابردوودا زۆر له ئێستا باشتربووه. كه له‌م ڕۆمانه‌دا كه‌سایه‌تییه‌كانی ئه‌وسا به ده‌نگی خۆیان ده‌ماندوێنن و چیرۆكی خۆیانمان بۆ ئه‌گێڕنه‌وه، جیاواز له‌و كتێبانه‌ی كه مێژوویین، نیشتمانی سارا ڕۆمانه و دیمه‌ن و كه‌سایه‌تییه‌كان ره‌نگ كراون، ڕۆحیان تێدایه".
نیشتمانی سارا رۆمانی دووه‌می نووسه‌ر و وه‌رگێڕ میران ئه‌براهامه و پێشتر رۆمانی شه‌وگه‌ڕه‌كان بڵاوكرایه‌وه، پێشوازییه‌كی زۆری لێ كرا و ئێستا هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م رۆمانه‌دا چاپی دووه‌می بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئێستا له كتێبفرۆشییه‌كاندا به‌رده‌ستن.
میران ئه‌براهام، نووسه‌ری كوردی خه‌ڵكی شاری سلێمانییه و له هۆڵه‌نده ده‌ژی و به هه‌ردوو زمانی كوردی و هۆڵه‌ندی ده‌نووسێت و به‌رهه‌مه‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه/ هه‌ولێر
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.