وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، ستیڤن منوچن له‌باره‌ی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئێران و كۆریای باكوور رایگه‌یاند كه ئه‌و سزایانه جێگره‌وه‌ی شه‌ڕن.
وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له میانی به‌شداریكردنی له نۆزده‌یه‌مین كۆڕبه‌ندی دۆحه له قه‌ته‌ر، لێدوانی بۆ كه‌ناڵی CNBCدا.
وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، ستیڤن منوچن باسی له سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك وڵات له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هۆكاری سه‌پاندنی سزاكان ئه‌وه‌یه كه جێگره‌وه‌یه‌كی گرنگی رێگاچاره‌ی سه‌ربازین و پێشی وایه سوودی خۆیان هه‌بووه.
ستیڤن منوچن گوتی: به‌شێوه‌یه‌كی جددی به‌رپرسیارییه‌تی ئێران، كۆریای باكوور و شوێنه‌كانی دیكه له‌ئه‌ستۆ ده‌گرین.
وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، ستیڤن منوچن له میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوته‌یه‌كیش له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر ئێران ته‌واوی مه‌رجه‌كانی ئه‌مریكا جێبه‌جێ بكات ئه‌وا سه‌رجه‌م سزاكانی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیردرێت، به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی له‌باره‌ی ئه‌و مه‌رجانه‌وه نه‌خسته‌ڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.