ئاسایشی ڕۆژ ئاوای سلێمانی له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌ساڵی 2013 دا له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا سیازده شۆفێری ته‌كسی كه‌كاری شۆفێریان ده‌كرد له‌نێوان سلێمانی و كه‌ركوك له‌لایه باندێكی تاوان كاریه‌وه ده‌ڕفێندران و به‌دڕندانه‌ترین شێوه ده‌كوژران.
پاش به‌داواداچونی ورد له‌لایه هێزه‌كانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی توانیمان ته‌واوی ئه‌وبانده مه‌ترسیداره ده‌ست گیر بكه‌ین و ڕاده‌ستی یاسایان بكه‌ین.
ڕاشیگه‌یاند: سه‌رئه‌نجام له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانیه‌وه بڕیاری 13جار له‌سێداره‌دان بۆ هه‌ردوو تاوانبار (ئه‌حمه‌د عه‌بدولـڵا حه‌دید) و (تۆفیق سلێمان) له‌ڕێكه‌وتی 12ى كانونی یه‌كه‌می 2019 ده‌رچوو، هه‌ر له‌ساڵی 2019 دادگا بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ سێ كه‌سی دیكه له‌و بانده تاوانكاریه ده‌ركردوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.