Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 10:00

به‌تێزاب هێرش کرایە سەر دایک و کچێک

لە لایەن کەسانی نزیک بنەماڵەی خۆیانەوە
کوردستان TV
100%


رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ شەوی ڕابردوو لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سەقز دایکێک و کچەکەی لە لایەن کەسانێکی نزیک بنەماڵەی خۆیانەوە بە به‌تێزاب هێرش کرایە سەریان و تۆمەتباری سەرەکی دەستبەسەر کرا.

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێت ،  لە شەقامی سەعدی شاری سەقز، ژنێک لە گەڵ کچە تەمەن 28 ساڵەکەی لە لایەن دوو کەسەوە کە ماتۆریان پێ بوو، کەوتنە بەر پەلامار و تیزاویان بەسەردا پڕژێندرا.

رێكخراوی ناوبراو راشیده‌گه‌ێنێت ، ئەو دووژنە لە پشتەوە تیزاویان بسەردا پڕژێندراوە و دوای وەرگرتنی چارەسەریی پێویست چوونەتەوە ماڵی خۆیان و باری تەندروستییان جێگیرە.

حەمید ڕەزایی، فەرماندەی ئیتزامی شاری سەقز لەوبارەوە به‌هه‌نگاوی ڕایگەیاندووە کە، هۆکاری ئەو کارە کیشەی خێزانی بووە و یەکێک لە نزیکەکانیان کە تۆمەتباری سەرەکی بووە، لەوپەیەوەندییەدا دەستبەسەر کراوە.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.