رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت ئاشكرای كردووه كه ئیسرائیل هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر پێگه ئێرانییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی سوریا له نزیك سنووری عێراق چڕتركردۆته‌وه.
دره‌نگانێی شه‌وی رابردوو فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل چه‌د پێگه‌یه‌كی ئێرانیان له ریفی دێر زووری رۆژهه‌ڵات، له‌ده‌وربه‌ری شاری ئه‌لبوكه‌مال –ی سنووری له‌گه‌ڵ عێراق بۆردومانكردووه.
هه‌روه‌ها پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌بكا-ی ئیسرائیلی رایگه‌یاندووه: كه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا چوار جار هێرش كراوه‌ته سه‌ر لیوای قودسی سه‌ر به‌سوپای پاسدارانی ئێران كه له‌ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مال-ی سه‌رسنووری نێوان سوریا‌و عێراق جێگیركراون.
شایانی باسه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو نه‌فتالی بینێت، وه‌زیری به‌رگی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه سوریا ده‌كانه ڤیه‌تنامێكی نۆی بۆ ئێرانییه‌كان.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.