سه‌رۆكى ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان پاڵپشتی له هه‌ر كاندیدێك ده‌كه‌ن كه عێراقییه‌كان له‌سه‌ری رێكبكه‌ون و یه‌كگرتووبن و ئاماده‌كاریش بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكرێت.
عه‌ممار حه‌كیم، له‌باره‌ی دۆخی عێراق له په‌یامێكدا دووپاتیی ده‌كاته‌وه، كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ بژارده‌كانی رۆڵه‌كانی گه‌لن، روونیشی كرده‌وه، هیچ كاندیدێكیان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق نابێت.
سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی دووپاتیشی كرده‌وه، كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ یه‌كگووتاری عێراقییه‌كانن، له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی قۆناغی ئێستا و هه‌روه‌ها ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و جێبه‌جێكردنی داواكاری خۆپیشانده‌ره ئاشتیخوازه‌كان.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.