له ناوچه‌یه‌كی نزیك زه‌ریای به‌سته‌ڵه‌كی باكوور، ده‌شێ نه‌هه‌نگێك هه‌بێت به‌ر له دروستبوونی ئه‌مریكا به چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك له‌دایك بووبێت و ئێستاش له ژیاندا بێت.
به‌گوێره‌ی دۆزینه‌وه‌ی زانایان، زۆرێك له شیرده‌ره‌كان، له‌نێویشیاندا نه‌هه‌نگه‌كان زۆر زیاتر له‌وه ده‌ژین كه پێشبینی ده‌كرێ، به جۆرێك تێكڕای ته‌مه‌نی "نه‌هه‌نگی سه‌ر كه‌وانه‌یی" به 268 ساڵ ده‌خه‌مڵێندرێت.
ته‌مه‌نی ئه‌م جۆره نه‌هه‌نگانه به چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك زیاتر له ته‌مه‌نی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی مه‌زه‌نده‌ی زانایان له‌وانه‌یه ئه‌م نه‌هه‌نگانه ماوه‌ی 268 ساڵ به‌نێو ئاوی زه‌ریای به‌سته‌ڵه‌كی باكووردا گه‌ڕابن، به‌مه‌ش نه‌هه‌نگی سه‌ر كه‌وانه‌یی به به‌ته‌مه‌نترین شیرده‌ر ده‌ژمێردرێ.
هه‌رچه‌نده هیچ نه‌هه‌نگێك نه دۆزراوه‌ته‌وه ماوه‌ی له‌دایكبوونی بۆ پێش ساڵی 1751 بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام نه‌هه‌نگێك كه له ساڵی 2007 دۆزرایه‌وه، پارچه رمێكی به‌جه‌سته‌وه بوو كه ته‌مه‌نی ئه‌و پارچه رمه له 200 ساڵ كه‌متر نییه و، له‌ڕێگه‌ی ترشه‌ڵۆكی ناوكی وه‌رگیراو له یه‌كێك له‌م شیرده‌ره ئاوییانه، تێكڕای ته‌مه‌نی نه‌هه‌نگی سه‌ر كه‌وانه‌یی پێشتر به 211 ساڵ مه‌زه‌نده كراوه.
به‌ڵام تۆژه‌رانی ئوسترالیا به به‌كارهێنانی "كاتژمێری جینی" بۆ مه‌زه‌نده‌كردنی ته‌مه‌نی گیانداران ده‌ڵێن: "ئه‌م جۆره نه‌هه‌نگه 60 ساڵ زیاتر له‌م ته‌مه‌نه ده‌ژین".
جێی ئاماژه‌یه، نه‌هه‌نگی سه‌ر كه‌وانه‌یی، به نه‌هه‌نگی "گرین‌لاند"یش ده‌ناسرێت و یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین شیرده‌ره‌كان له‌سه‌ر رووی زه‌وی و، له ناوچه جه‌مسه‌ری و نیمچه جه‌مسه‌رییه‌كان ده‌ژی به ده‌ستنیشانكراویش له زه‌ریای به‌سته‌ڵه‌كی باكوور، به‌تایبه‌تیش له ده‌ریای گرین‌لاند.
كێشی ئه‌م جۆره نه‌هه‌نگه نزیكه‌ی 80 تۆنه و درێژییه‌كه‌ی 20 مه‌تر ده‌بێت و، خاوه‌ن گه‌وره‌ترین ده‌مه كه یه‌ك له‌سه‌ر سێی درێژییه‌كه‌ی پێك دێنێت.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/ كامران



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.