سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتمانیی عێراق پەیامێک بۆ سەرۆك کۆماری عێراق دەنێرێت و ڕادەگەیەنێت، کە پێویستە تەمەنی حکوومەتی کاتیی عێراق لە ساڵێک زیاتر نەخایەنێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 15-12-2019، ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتمانیی عێراق لە نامەیەکدا بۆ سەرۆك کۆمار، رایگەیاندووە، پێویستە حکوومەتی کاتیی عێراق بچوککراوە بێت و لە ماوەی ساڵێکیش زیاتر نەخایەنێت.
ئەیاد عەللای داوای لە سەرۆك کۆمار کرد، پەلە بکرێت لە دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشەی عێراق و بۆ ئهم مهبهسته چوار پێشنیازیشی کردووە، کە بریتین له دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ رەوشی عێراق و گەیشتن بە سەقامگیری لە عێراق و زیادکردنی دەرفەتی کارو بەردەوامبوون بۆ دادگایی كردنى گەندەڵكاران و ئەوانەی لە کوشتنی خۆپیشاندەران تێوەگلاون و دهستیان ههبووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.