Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 01:03

حەشدی شەعبی زیاتر لە 300 خۆپیشاندەری رفاندووه‌و زیندانی کردوون

زیندانێکی نهێنیی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ئاشکرا دەبێت
کوردستان TV
100%

 

زیندانێکی نهێنیی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ئاشکرا دەبێت، کە خۆپیشاندەرانی رفێندراوی تێیدا زیندانی کراون.

رووانگەی ناوەڕاست بۆ مافەکانی مرۆڤ و سەنتەری عێراقی بۆ بە بەڵگەکردنی تاوانەکان، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، بڵاویان کردووەتەوە، كه‌ زیندانە نهێنییەکە کەوتووەتە ناو باخچەیەکی سەر رێگای خێرای دۆرە و بەغدا.

به‌پێى هه‌والێكى باس، ئەو دوو رێکخراوە لە بەدواداچوونەکانیاندا، کە پشتیان بە زانیارییەکانی کەسێکی ئازادکراو لەو زیندانە بەستووە، گەیشتوونەتە ئەو راستییەی کە زیندانەکە نهێنییە و لەلایەن هەواڵگریی حەشدی شەعبییەوە بەڕێوە دەبرێت.

لەو زیندانەدا، چەکدارانی حەشدی شەعبی زیاتر لە 300 خۆپیشاندەری رفێندراویان زیندانی کردووە، کە ژنیشیان تێدایە و لە بارودۆخێکی مرۆیی زۆر خراپدا دەژین.

دوای دروستبوونی خۆپیشاندانەکان، چەکدارانی ئەو میلیشیایە بەردەوام چالاکوان و رێکخەرانی خۆپیشاندانەکان دەڕفێنن و دەکوژن.

خۆپیشاندانەکان لە رۆژی 2-10-2019ـەوە لە بەغدا و زۆربەی شارەکانی عێراق دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری، دەستیان پێ کرد.

بەهۆی خۆپیشاندانەکان و کەوتنەوەی توندوتیژی، زیاتر لە 400 هاووڵاتی و کارمەندی ئەمنی گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 16 هەزاری دیکەش بریندار بوون، جگە لە کەمئەندامبوونی 700 کەس و ژمارەکانیش بەردەوام لە بەرزبوونەوە دان.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.