Erbil 38°C دووشەممە 03 شوبات 10:18

ئێران: سەر بۆ سزاکانى ئه‌مه‌ریکا شۆڕ ناکه‌ین و رووبەروویان دەبینه‌وه‌

زەریف : ئەمریکا دەیەوێت ناوچەکە بخاتە ژێر رکێفی خۆیەوە
کوردستان TV
100%

 

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند" چەک و کەرەستە سەربازییەکانی ئەمریکا لەناوچەکە نا ئارامی دروست كردووه‌.

وەزیری دەرەوەی ئێران، لەمیانی بەشداریكردنی لە 19هەمین دیداری دەوحە لە قەتەر، جەختی له‌وه‌ کردەوە، کە ئەمریکا دەیەوێت ناوچەکە بخاتە ژێر رکێفی خۆیەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشى" هەنگاوەکانی ئەمریکا دژی ئێران و بەتایبەتیش سەپاندنی سزاکان هیچ سوودێکیان بە بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتە نەگەیاندووە، هه‌روه‌ها ئێران سەر بۆ ئەو سزایانە نەوی ناکات و رووبەروویان دەبێتەوە.
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.