به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، به نووسراوێكی فه‌رمی، كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كردووه، داوای دیاریكردنی گه‌وره‌ترین فراكسیۆن ده‌كات.
به گوێره‌ی نووسراوه‌كه، سه‌رۆك كۆمار داوای كردووه، ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مادده‌ی (76/ بڕگه‌ی یه‌كه‌می) ده‌ستووری عێراق ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دیاری بكرێت.
وه‌ك له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی تۆماركراو، له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌بێت.
به گوێره‌ی بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی 76، پێویسته سه‌رۆك كۆمار له ماوه‌ی 15 رۆژدا سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت راسپێرێت.
له نووسراوه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماریشدا ئاماژه به‌وه كراوه، كه نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، دوای په‌سه‌ندكردنی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، رۆژی 4/12/2019 گه‌یشتووه‌ته سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، به‌و پێیه‌ش 15 رۆژی دوای ئه‌و رێككه‌وته دوا رۆژی ماوه ده‌ستوورییه‌كه‌یه، كه ده‌كاته 19/12/2019، واتا هێشتا 4 رۆژ له‌به‌رده‌م سه‌رۆك كۆماردا ماوه بۆ راسپاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.