لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند هێزێکیان لە ناوچەی کوڵەجۆ هێرشیان کردۆتە سەر چەکدارانی داعش.
ئه‌مڕۆ 15/12/2019، ھێزێكی هاوبه‌شی هه‌ردوو لیوای 5 و 16ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە دەوروبەری كوڵەجۆی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان، هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ ئەو ناوچانە دەستپێكرد كە گومان دەكرێت چەكدارانی داعش خۆیان لێ حەشار دابێت.
هێزه‌كانی پێشمەرگە كێوماڵی ئەو ناوچانەیان كرد كە چەكدارانی داعش لێیەوە ھێڕش دەكەنە سەر كوڵەجۆ و گوندەكانی سنوورەكە.
ئەم هه‌ڵمه‌ته‌ی ھێزه‌كانی پێشمەرگە دوای ئەوە دێت، كە لە ماوەی رابردوودا تیرۆریستانی داعش له‌و سنووره‌دا چەندین جار پەلاماری پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەكانیان داوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.