لهراگهیاندراوێكدا وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه‌ئەمڕۆ دووشەممە 16ی كانوونی یەكەمی 2019 ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە یاوەری بریكاری وەزیر و سەرۆكی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار و ژمارەیەك بەڕێوەبەری گشتی سەردانی شاری سلێمانی دەكات.
راشیدهگهیهنن ، مەبەستی ئەو سەردانەی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەدواداچوون و بۆ لەنزیكەوە ئاگاداربوونە لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكان و كاروباری فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و هەروەها هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بە جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی هاووڵاتییان.
لهكۆتادا وه‌زاره‌تى شاره‌وانى رایدهگهێنێت ، كه هەر لەمیانەی ئەو سەردانەیدا ژمارەیەك فەرمانگە و پڕۆژەش بەسەر دەكاتەوە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.