كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی عێراق، بڵاویكرده‌وه كه له ده‌ستپێكی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه تا ئیستا، 48 كه‌س بێ سه‌روشوێن بوون یان رفێندراون.
ئه‌ندامی كۆمیسیۆنه‌كه، عه‌لی به‌یاتی له به‌یاننامه‌یه‌كدا راگه‌یاند "تا ئێستا كۆمیسیۆنه‌كه سكاڵای له‌باره‌ی بێ سه‌روشوێن بوون یان رفاندنی 48 كه‌س له به‌شداربووانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی بەدەست گه‌یشتووه".
عەلی به‌یاتی باسی له‌وه كرد كه مایه‌ی نیگه‌رانییه چالاكوانان و خۆپیشانده‌ران له‌نێو بێ سهروشوێنبوواندان، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یشی كرد كه چه‌ته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو زۆر هاووڵاتی مه‌ده‌نییان كردووه‌ته ئامانج كه ژنانیشیان له‌نێودایه.
عەلی به‌یاتی باسی له‌وه كرد كه حكوومه‌ت به‌رپرسه له بێ سه‌روشوێنبووان، داواشی لێ‌كرد لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی جددی له‌و باره‌یه‌وه بكاته‌وه، بكه‌ران بدۆزێته‌وه و بیانداته دادگا.
- خۆپیشاندانه‌كانی دژبه حكوومه‌ت له عێراق
بەپێی راگه‌یه‌ندراوی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق كه له چوار كانوونی یه‌كه‌مدا بڵاویكرده‌وه لە دەستپێکی خۆپیشاندانەکان كه له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه به ئامانجی پرۆتێستۆكردنی بێكاری، گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی خزمهتگوهزاری گشتیی ده‌ستیپێكردووه، لانیكه‌م 460 کەس له‌و خۆپیشاندانانه‌دا کوژراون و 19 هەزاری دیکەش برینداربوون.
له‌و خۆپیشاندانانه‌ی له به‌غدای پایته‌خت و شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور به‌رده‌وامه، كاردانه‌وه نیشانده‌درێت دژبه هه‌ژموونی ئێران له عێراق.
به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی دژبه حكوومه‌ت له عێراق، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته، عادل عه‌بدولمه‌هدی له 29ی تشرینی دووه‌مدا، ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.