ده‌زگاى شه‌هیدانى عێراق كه سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیرانه له پارێزگارى ئه‌نبار به میدیا عێراقییه‌كانى راگه‌یاند: گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵ له شارۆچكه‌ى فه‌لوجه دۆزراوه‌ته‌وه و گۆڕه‌كه رووفاتى 100 كه‌سى تێدایه.
هه‌روه‌ها ئاشكرایان كردووه مێژووى گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه بۆ سه‌رده‌مى شه‌ڕى داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه و 15 گۆڕى به‌كۆمه‌ڵ له ناوچه جیاجیاكانى پارێزگارى ئه‌نباردا هه‌یه و تا ئێستا هیچیان هه‌ڵنه‌دراونه‌ته‌وه.
گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ى شاروچكه‌ى فه‌لوجه چه‌ند رۆژیك له‌مه‌وبه‌ر دۆزراوه‌ته‌وه له كاتى هه‌ڵكردنى زه‌وى به مه‌به‌ستى كشتوكالى به شێوه‌یه‌كى هه‌ڕه‌مه‌كى و له ناكاودا چه‌ند ئێسك و جلوبه‌رگیان بینیوه ده‌ست به‌جێ وه‌ستاون و ئاگادارى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیان كردۆته‌وه.
ده‌زگاى شه‌هیدانى عێراق رایگه‌یاند: به ئاماده‌بوونى یه‌حیا ئهلمحهمهدى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوینه‌ران و موئه‌یه‌د فه‌رهاد قایمقامى قه‌زاى فه‌لوجه گۆڕه‌كه‌یان هه‌ڵداوه‌ته‌وه و تا ئێستا شوناسى مردووه‌كان نه‌ناسراوه و پشكنینى دى ئین ئینیان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت تا له ناسنامه‌یان دڵنیابن.
هاوكات ده‌زگاى شه‌هیدانى عێراق ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، 15 گۆڕى دیكه‌ی به‌كۆمه‌ڵ له ناوچه جیاجیاكانى پارێزگارى ئه‌نبار هه‌یه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى داعش تا ئێستا ههلنهدراونهتهوه و چاوه‌رێى رێكارى یاساكان ده‌كرێت تا ده‌ست بكه‌ن به هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه‌كان و ناسنامه‌ى كوژراوه‌كان بزانرێت.



ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.