فازڵ حاجی گوته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌سه‌ر ڕێگای هه‌ولێر - مه‌خمور له‌نزیك گوندی قۆریتان پاسێكی كۆسته‌ر به‌هۆی تیژڕۆیی و كه‌می ئاستی بینین به‌هۆی ته‌م ومژهوه خۆی كێشا به بارههڵگڕیكی گواستنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل، كه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی وه‌ستاندبوو و ئه‌و شوێنه‌ش كه ئۆتۆمبیله‌كه‌ی لێوهستاندبوو شوێنی وه‌ستان نه‌بوو.
ڕاشیگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زیانێكی زۆری ماددی به‌ر هه‌روو ئۆتۆمبیله‌كان كه‌وت به‌وڵام زیانی گیانی گه‌وره‌ی لێنه‌كه‌وته‌وه.
فازڵ حاجی ڕاشیگه‌یاندووه: ئه‌وه‌ی شایانی باسه ماوه‌ی دوو ڕۆژه كه‌شی ته‌ماوی ده‌وروبه‌رو ناو هه‌ولێری گرتۆته‌وه به‌تایبه‌تی له‌كاته‌كانی شه‌و و به‌یانی زوودا وهپیشبینی ده‌كریت كهبهردهوامی هه‌بیت، بۆیه ئێمه ڕێنمایی شۆفێرانمان ده‌كه‌ین كه‌وا له‌و كاتانه زیاتر هێمن بن وه لێخورین به‌خێرایی كه‌م بكه‌ن و هه‌روه‌ها گڵۆپی ته‌م به‌كاربێنن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌لامه‌ت بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.