فازڵ حاجی، گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵی له شه‌قامه‌كانی ناوشار له‌كۆبونه‌وه‌ی په‌ره‌پیدانی هاتووچۆی هه‌ولێر له ڕێكه‌وتی 14/12/2019 و به‌ئاماده‌بوونی پاریزگاری هه‌ولێر بڕیاردرا به‌قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنی بارهه‌ڵگره‌كان بۆ ناوشار تاكو كاتژمێر9ی به‌یانی.
له بڕیاره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێردا هاتووه: له بهرامبهرقهدهغهی هاتووچۆی بارهه‌ڵگره‌كان، قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه به‌رامبه‌ر به‌م دواكه‌وتنه‌یان و هه‌روه‌ها ڕێگایان پیده‌درێت تاكو كاتژمێر 2ی شه‌و بێنه ناوشار كه پێشتر تاكو كاتژمیر 12 ی شه‌و بوو.
ڕاشیدهگهیهنێت: ئه‌م بڕیاره سه‌رجه‌م ئه‌و بارهه‌ڵگرانه ده‌گرێته‌وه كه باره‌كانیان له 4ته‌ن به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌یه.
هاتووچۆی هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاندووه: داوا لهشوفیرانی بارهه‌ڵگر ده‌كه‌ین كه پابه‌ندی بڕیاره‌كه بن وه هه‌ر شوفێریك پابه‌ند نه‌بێت توشی سزای یاسایی ده‌بێت و بڕیاره‌كه‌ش له ڕۆژی 2019/12/21ه‌وه جێ به‌جێ دهكریِت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.