Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:43

حکومه‌تی هه‌رێم پڕۆژەکانی وەبەرھێنان دەباته‌ ناوچە دوورەدەستەکانیش

له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌
پرۆژه‌
کوردستان TV
#8
100%

لەسەر فەرمانی سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان، پڕۆژەكانی وەبەرھێنان دەبرێنە ناوچە دوورەدەستەكانیش، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی ھەولێریش ئاشكرای كرد، نەخشەی وەبەرھێنان ئامادە دەكرێت و لەمەودوا بەپێی پێویستیی ھەر ناوچەیەك، مۆڵەت دەدرێتە پڕۆژەكان. سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی ھەولێر، بە كوردستان تیڤی راگەیاند: "نەخشەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی كوردستان ئامادە دەكرێت و لەمەودوا بە گوێرەی پێداویستیی ھەر ناوچەیەك، مۆڵەت بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وەبەرھێنان دەدرێت، چونكە تا ئێستا وەبەرھێنەر خۆی پڕۆپۆزەڵی دەنارد بۆ حكوومەت، بەڵام لەمەودوا حكوومەت خۆی زەویی پێویست ئامادە دەكات بۆ ئەو شوێنانەی پێویستیان بە پڕۆژەی وەبەرھێنان ھەیە، بە تەنیا لە سەنتەری شارەكانیش پڕۆژەی وەبەرھێنان ئەنجام نادرێن". بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی ھەولێر دەشڵێت: "ئێمە لەسەر فەرمانی سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان و سەرۆكی دەستەی گشتیی وەبەرھێنان، لەگەڵ بەڕێوەبەر و سەرۆكی یەكە ئیدارییەكانی سنووری پارێزگای ھەولێر كۆبووینەتەوە، تا پێداویستیی ھەموو ناوچەكان لە ڕووی ئەنجامدانی پڕۆژەی وەبەرھێنانەوە دیاری بكرێن، ھەتا لە گوندە دوورەدەستەكانیش بێت".سامان عارەب ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "ھەموو ئەو پڕۆژانەی پێویستن، بەرز دەكرێنەوە و دەخرێنە بەردەم حكوومەت بۆ ئەوەی لەسەر ئەو بنەمایە مۆڵەت بە وەبەرھێنەر بدرێت، بۆ نموونە قەزایەكی وەك چۆمان كە ناوچەیەكی سنوورییە، پێویستی بە پڕۆژەی پیشەسازیی خۆراك و چەند كەرتێكی دیكەیە، قایمقامیش بە نووسراو بۆ ئێمەی دەنێرێت و ئێمەیش دوای پێداچوونەوە دەیدەینە وەبەرھێنەران بۆ ئەنجامدانی ئەو پڕۆژانە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.