به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى كۆمسیۆنى باڵاى مافه‌كانى مرۆڤى عێراقى بڵاویكرده‌وه، له ده‌ستپێكى خۆپیشاندانه‌كانه‌وه تا ئێستا 48 كه‌س بێ سه‌روشوین بوون یان رفێندراون.
عه‌لى به‌یاتى ئه‌ندامى كۆمسیۆنى باڵاى مافه‌كانى مرۆڤ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "له‌باره‌ى بێ سه‌روشوێن بووه‌كان یان رفێندراوه‌كانى ده‌ستپێكى خۆپیشانده‌ره‌كه‌ى عێراق، تا ئێستا كۆمسیۆنه‌كه سكاڵاى 48 كه‌سی به‌شداربووانى خۆپیشاندانه‌كه‌یان به‌ده‌ست گه‌یشتووه".
عه‌لى به‌یاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، "كه حكومه‌ت به‌رپرسه له بێ سه‌روشوێنبووان و پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى جدى له‌وباره‌یه‌وه بكرێت و ئه‌نجامده‌رانى رفاندنى خۆپیشانده‌ران بدۆزرێنه‌وه و بدرێنه دادگا".
به‌یاتى باسى له‌وه‌شكردووه، "به‌رده‌وامبوونى رفاندن و بێ سه‌روشوێنكردنى چالاكوانان و خۆپیشانده‌ران مایه‌ى نیگه‌رانییه و ئه‌و كردارانه نیشاندانى ده‌ستڕۆییى چه‌كداره‌كانه به شێوه‌یه‌كى به‌رنامه داڕێژراو هاووڵاتى سڤیلیان كردووه‌ته ئامانج و ده‌ستیان له كچ و ژنانى چالاكوانیش هه‌ڵنه‌گرتووه".
به‌پێى راگه‌یاندراوى كۆمسیۆنى باڵاى مافه‌كانى مرۆڤ له عێراق كه له سه‌ره‌تاى مانگى تشرینى یه‌كه‌مه‌وه خۆپیشانده‌ران له شاره‌كانى باشوورى عێراق دژ به بێكارى و گه‌نده‌ڵى و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى گشتى ده‌ستیپێكردووه و تا ئێستا لانیكه‌م 492 كه‌س له خۆپیشانده‌ران كوژراون و 17 هه‌زارى دیكه‌ش برینداربوون.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.