Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 13:40

روونکردنەوەیەک لە (بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش – هەولێر)ەوە بۆ ڕای گشتی

لەسەر لێدان و ئەشكەنجەدانی ئەندامانی كۆمەڵی ئیسلامی روونكردنەوە دەدات
کوردستان TV
#7
100%


بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش – هەولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ رای گشتی بڵاوكرده‌وه‌، و رەتیدەكاتەوە، ئەندامانی كۆمەڵی ئیسلامیان ئەشكەنجە دابێت، ئەو حاڵەتانە لە هەولێر روویان نەداوە.

دوای بەدواداچوونمان لەسەر قسەکانی بەرێز (محمد حکیم) ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی، سەبارەت بە لێدان و ئەشکەنجەدانی ئەندامانیان لە ئاسایش و دوای پەیوەندی کردن بە خودی بەرێزیان دەرکەوت کە ئەو حالەتانەی باسی کردووە لە هەولێر روویان نەداوە و سایتی خەندان بەمەبەست ئەمەی باسکردووە کە رووداوەکە لە هەولێر بووە و وروژاندنی ئەم بابەتەش مەبەستدار بووە.

سایتی خەندان دەبوایە رەچاوی ئیتیکی رۆژنامەوانی بکردبایەو پێش بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە بەم شێوازە، رای بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش – هەولێری وەربگرتبایە.
خەڵکی کوردستان ئاگادار و دڵنیا دەکەینەوە کە هاوتەریب لەگەڵ پاراستنی خەڵک و خاکی هەرێمی کوردستان، کارەکانمان لە چوارچێوەی یاساو بەپێی بنەماکانی مافی مرۆڤ بەجێ دەگەیێنین.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش – هەولێر
16-12-2019

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.