چاودێری سیاسی عێراقی عه‌لی سوهه‌یل، له‌باره‌ی بڕیاری داخستنی چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی گرنگی ره‌وتی سه‌در هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵپه‌ساردنی هه‌ژماری تایبه‌تی موقته‌دا سه‌در له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك گوتی: رابه‌ری ره‌وتی سه‌دڕ پێشتریش داوای داخستنی چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ر به ڕه‌وته‌كه‌ی دابوو ، به‌ڵام له قۆناغێكی هه‌ستیاری وه‌ك ئێستادا بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی هه‌ژماره تایبه‌تییه‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك كه به‌شێوه‌یه‌كی چڕ په‌یامه سیاسییه‌كانی له‌وێوه بۆ رای گشتی بڵاوده‌كرده‌وه، به‌مانای ئه‌وه دێت كه له ره‌وشی سیاسی رازی نییه، وا پێده‌چێت سه‌در بڕیاری دابێت ماوه‌یه‌ك له سیاسه‌ت دووركه‌وێته‌وه.
عه‌لی سوهه‌یل پێیوایه ده‌شێت یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كانی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی موقته‌دا سه‌در، پڕۆژه‌یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن بێت كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌یه‌وێت په‌سه‌ندی بكات و گوتی "سه‌در، له نزیكه‌وه چاودێری ره‌وشی ئه‌و پڕۆژه یاسایه ده‌كات كه فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌م پڕۆژه یاسایه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی پارته سیاسییه‌كان بكات ده‌شێت سوودیشی بۆ موقته‌دا سه‌در هه‌بێت، هه‌روه‌ها كشانه‌وه‌ی له سیاسه‌ت ده‌بێته وه‌ڵامێك بۆ پرسیاری رای گشتی له‌باره‌ی هۆكاری به‌بێده‌نگی مانه‌وه‌ی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.